مەکۆى ئاشتى

ئاشــــــــــتى
 
الرئيسيةالبوابةاليوميةس .و .جبحـثالأعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 جولــــةي خور

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
Ahmad
Admin
avatar

المساهمات : 117
تاريخ التسجيل : 19/03/2015

مُساهمةموضوع: جولــــةي خور   الإثنين أبريل 20, 2015 12:25 am


خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی لوقمان ئایه‌تی: 29 دا ده‌فه‌رموێت:
(أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى وَأَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ) [لقمان: 29].

ڕاڤه‌ی ئایه‌ته‌كه‌:

زانایان له‌ڕاڤه‌كردنی ئایه‌تی(وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى)دا ده‌ڵێن: كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕۆژ و مانگی یه‌خسیركردوه‌ بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی دروستكراوه‌كانی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌پێی فه‌رمانی ئه‌و زاته‌ بۆ كاتێك‌و مه‌ودایه‌كی دیاریكراو به‌ڕێوه‌ ده‌چن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه‌ باس له‌جوڵه‌ی به‌رده‌وامی خۆر ده‌كات، كه‌واته‌ زانایانی نوێ‌ چی له‌باره‌ی خۆره‌وه‌ ده‌ڵێن؟


ڕاستییه‌كی زانستی:

پێكهاته‌ی خۆر بریتییه‌ له‌ 70% نایترۆجین‌و24%هیلیۆم‌و 1% ئۆكسجین، له‌گه‌ڵ ته‌نی تری وه‌ك ئاسن به‌ ڕێژه‌ی1.6 له‌ هه‌زاردا.

تیره‌ی خۆر بریتییه‌ له‌ 104 ملیۆن كیلۆمه‌تر‌و پله‌ی گه‌رمی ناوه‌نده‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ 20ملیۆن پله‌ی سه‌دی.

خۆر به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك میلۆن‌و دووسه‌دهه‌زار جار له‌ زه‌وی گه‌وره‌تره‌، خێرایی ڕۆیشتنی خۆر له‌ناو ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ فراوانه‌دا ده‌گاته‌ 220 كیلۆمه‌تره‌ له‌چركه‌یه‌كدا.پێشتر زانایان گومانیان به‌و جۆره‌ بوو كه‌ خۆر به‌ ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌، به‌ڵام له‌دواییدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ چه‌قی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌ و له‌ كۆمه‌ڵه‌ هه‌ساره‌یه‌ك پێكدێت‌و هه‌موو ئه‌م هه‌سارانه‌ پێكه‌وه‌ به‌ ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێنه‌وه‌.

خۆر به‌ خێراییه‌كی زۆر ده‌ڕوات وبه‌ده‌وری چه‌قی گه‌له‌ستێره‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ده‌وری خۆشیدا ده‌سوڕێته‌وه‌، كاتێك به‌ ده‌وری ناوه‌ندی گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌، بۆ ته‌واو كردنی خولێك پێویستی به‌ 250ملیۆن ساڵ هه‌یه‌.

ڕووی ئیعجاز:

له‌ ڕوانگه‌ی ڕاستییه‌ زانستیه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕوونبووه‌ته‌وه‌، كه‌ ڕۆژ به‌خێراییه‌كی زۆر گوزه‌ر ده‌كات و له‌ناو ئه‌م گه‌ردونه‌ به‌رفراوانه‌دا مه‌له‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌م دواییانه‌دا نه‌بێت زانایان ده‌ركیان پێ‌ نه‌كردبوو، كه‌ سه‌لماندنی ئایه‌ته‌كانی خوای تاك و ته‌نهایه‌ وبه‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ قورئان له‌لایه‌ن خوای حه‌كیم و خه‌بیره‌وه‌ نێردراوه‌ته‌ خوار

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو http://ashti.bbflash.net
 
جولــــةي خور
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
مەکۆى ئاشتى :: بەشى ئایینى :: ئيعجازي زانستي-
انتقل الى: